شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن خوداوه بۆ ڕزگاركردنی گه‌لی جوله‌كه نێردراوه.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند، ئێران گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه بۆسه‌ر ئیسرائیل‌و كیانی جوله‌كه.
پۆمپۆی وتیشی، له‌دیدی ئه‌ودا خودا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای بۆ ڕزگاركردنی گه‌لی جوله‌كه ناردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی، كاتی ئه‌وه هاتووه دان به‌سه‌روه‌ری ئیسرائیل له‌به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا بنرێت.
ڕ . ج