به‌ڤیدیۆ.. میدیایه‌كی نزیك له‌پارتی داوا له‌هاوڵاتیانی موسڵ ده‌كات له‌باره‌ی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه قسه بكه‌ن
شارپرێس:
میدیایه‌كی نزیك له‌پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ڕێگه‌ی په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه، داوا له‌هاوڵاتیانی موسڵ ده‌كات قسه له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆماری عێراق بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی شوێنی ڕووداوه‌كه‌ی شاری موسڵی كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن په‌یامنێری كه‌ناڵی ڕووداوی نزیك له‌پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ند جارێك داوا له هاوڵاتیانی شاره‌كه ده‌كرێت له‌باره‌ی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه قسه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌هاوڵاتیانی موسڵ ناڕه‌زایه‌تییان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ موسڵ ده‌ربڕی، به‌ڵام میدیاكانی نزیك له‌پارتی توڕه‌یی هاوڵاتیانیان له‌به‌رامبه‌ر پارێزگاری نه‌ینه‌وا بڵاونه‌كرده‌وه، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وان له پارێزگاری نه‌ینه‌وا توڕه بوون‌و هێرشیانكرده سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی.
پێشتر كه‌ناڵی ڕووداو خۆی له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و سه‌ردانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح ده‌پاراست، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ی پارتی له‌پرسی بونی به‌رهه‌م ساڵح به‌سه‌رۆك كۆمار هه‌یبوو، به‌ڵام ئه‌مرۆ به‌شێك له‌كاره‌كانی ته‌رخانكردووه بۆ ڕووماڵكردنی ڕووداوه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌موسڵ.
ئه‌و ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێك پشتگیریی له‌لایه‌ن نوسه‌ران‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه بۆ به‌رهه‌م ساڵح به‌دوای خۆیدا هێنا.
ڕ. ج