شارپرێس:
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ڵێنده‌دات دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا، سه‌رۆك شاره‌وانییه كورده‌كان به‌كه‌سانی سه‌ر به‌حزبه‌كه‌ی بگۆڕێت.
ئه‌ردۆغان له‌میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا وتی، دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌م مانگه‌ی شاره‌وانییه‌كان، سه‌رۆك شاره‌وانییه كورده‌كان بۆ كه‌سانی سه‌ر به پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئه‌كه‌په) ده‌گۆڕێت، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی پارتی دیموكراتی كوردستان (هه‌ده‌په)ی لێكه‌وته‌وه.
سه‌زای ته‌مه‌لی، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په وه‌ڵامی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه‌و وتی:"ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه له‌خه‌ڵكی ده‌كات، ئه‌و ناتوانێت كارێكی له‌وشێوه‌یه بكات، چونكه ئه‌وه نایاسایی‌و ناده‌ستورییه، هاوكات شه‌رعیه‌تی ئه‌ویش ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه".
محه‌مه‌د ده‌میر، كاندیدی هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی باتمان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا ڕایگه‌یاند، پێویسته كوردانی باكوری كوردستان ڕووبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان ببنه‌وه‌و كۆڵنه‌ده‌ن.
له‌ئێستادا نزیكه‌ی 40 سه‌رۆك شاره‌وانی كورد له‌توركیا به‌تۆمه‌تی "تیرۆر" ده‌ستگیركراون، هاوكات دادگای توركیاش نه‌یتوانیوه تۆمه‌تباربوونی ئه‌وان بسه‌لمێنێت، به‌ڵام هه‌ر له‌زیندان ئه‌وانی هێشتوه‌ته‌وه.
ڕ . ج