10 زانیاری له‌بارەی ئاوازدانەر و مۆسیقار یوهان باخ

جیهان

22/03/2019‌ 1187 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی 
بەشی گەڕانی گوگڵ لە بیرەوەری لەدایکبوونی ئاوازدانەر و مۆسیقاری ئەڵمانی یوهان سباستیان باخ لەساڵی 1685، ئاهەنگی گێڕا.

رۆژی هه‌ینی گوگوڵ رایگه‌یاندووه‌، باخ یەکێکە لە گرنگترین مۆسیقارەکانی سەدەی 18 و  بەناوبانگترین بلیمەتەکانی مۆسیقات کلاسیکی.

باخ لەساڵی 1681 لە خێزانێکی مۆزیک دۆست لەدایک بووە، باوکی یەکەم مامۆستای بووە بۆ فێرکردنی مۆسیقا و ئامێرە مۆسیقییەکان، هەردوو ئامێری کلاڤان و ئۆرگن لەسەر دەستی ئەو فێربووە .

باخ وەکو ژەنیاری ئۆرگن چۆتە ناو ئۆرکیسترای دۆق ڤایمار، دوای ئەوەی باوکی دەمرێت کە ئەوکات باخ تەنیا تەمەنی 10 ساڵان دەبێت، کریستۆڤی برا گەورەکەی پاڵپشتی کردووە تا لەسەر ژیانی مۆسیقی خۆی بەردەوام بێت 

لە تەمەنی 21 ساڵیدا دەستی کردووە بە ژەنین و دانانی ئاواز بۆ کڵیساکان، بۆماوەیەکی دوورودریژیش وەک ژەنیاری ئۆرگن لە کڵێسای ئەرنتات مۆسیقای ژەنیوە، هەر لەوێش یەکەم دانراوە ئاینییەکانی نووسیوە ، دواتر لەساڵی 1707 چووه‌تە شاری مۆلهازۆرن، لەوێش لە کڵێسای شارەکە ئامێری ئۆرگنی ژەنیوە.

بەهۆی ئەوەی یۆهان باخ دەنگێکی خۆشی هەبووە، ئەوە یارمەتیداوە لەوەی بچێتە ناو قوتابخانەی لۆنیبرگ، بەڵام بەهۆی ئەو گۆڕانەی لەدەنگیدا درووست بوو  وایلێکردووە کە دەست بە ژەنینی ئامیری کەمان و هاربیسکۆرد بکات.

باخ راهاتبوو لەسەر  ئەوەی چەند ئاوازێک پێکەوە بژەنێت ، یان ئاوازەکەی دووبارە دەکردەوە بەڵام گۆرانکارییەکی کەمی تێدا دەکرد.

کارەکانی باخ سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا، وایکرد خەڵکی ئاسایی و دەسەڵاتدارانیش حەزی پێبکەن، لەلایەن گەلیک دەسەڵاتدار و میری شارە ئەڵمانییەکانەوە بانگهێشتکرا تا لە کۆشک و دیوانی ئەوان کار بکات، هەندێ لەو بانگهێشتانەشی قبووڵ کرد.

کاتێک لای دۆق فیلهلم ئیرنست وازی لەکارکردن هێنا، دەستگیریان کرد.

لە گرنگترین ئەو پارجانەی لەسەر ئۆرگن پێشکەشی کردوون بریتین لە "Toccata،Fugue in D minor،Mass in B Mino ،Brandenburg، Concerto، The Well-Tempered Clavier".