ژەمی ئاڵتوونی.. گرانبەهاترین خواردنی شێف نوسرەت (+ڤیدیۆ)

جیهان

23/03/2019‌ 1870 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شێف نوسرەت گۆكشی، كە بە "خۆشەویستی خوێ‌" ناسراوە، بەجوڵە سەیرەكانی هەموانی سەرسامكردووە، لەو كاتەی خواردن ئامادە دەكات‌و پێشكەشی میوانەكانی دەكات.

لەدواین دەركەوتنی شێف نوسرەت گرانبەهاترین جۆری خواردنی نمایشكرد، كە نرخی یەك ژەمی دەگاتە 1600 دۆلار.

خواردنەكە لەگۆشت ‌و پێچراو بە ئاڵتوونی عەیار 24 پێكهاتووە، ئەوەش بەپێی پێگەی "onedio" توركی ، كە ئەو ژمە بە "دی جی" ناسراوە.

نوسرەت لەو بارەوە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردووەتەوە، كە تێدا چەند جوڵەیەكی سەیریش دەكات‌و بووەتە جێگەی سەرنجی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

هـ ـ ح