موشەكێك دووری نێوان شارەكانی لەندەن و نیۆیۆرك بە 29 دەقیقە دەبڕێت

جیهان

23/03/2019‌ 880 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "SpaceX" موشەكێكی نوێی دروست كردووە، كە نێوان هەردوو شاری لەندەنی بەریتانیاو  نیۆیۆركی ئەمریكا بە 29 دەقیقە دەبڕێت.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویكردەوە، پلانەكە وایە، كە ئەو موشەكە ساڵی 2023 یەكەم گەشتی پێئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی گەشتی مەودا دوورەكان كەمبكاتەوە.

موشەكەكە بۆ بواری مەدەنی بەكاردێت‌و تائێستا وردەكاری ئەركەكەی ئاشكرانەكراوەو دوای سەكەوتنی پرۆژەكە وردەكارییەكەی دەخرێتەڕوو.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە یەك گەشت بەو موشەكە 15 ملیار دۆلار دەكەوێت، كە رەنگە ساڵی 2030 بگەوێتە خزمەتی مەدەنی.

هـ ـ ح