موچەی یۆرگن كلۆپ بۆ یەك دەقیقە كاركردن چەندە؟

وەرزش

23/03/2019‌ 637 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان رێژەی موچەی یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵیان ئاشكراكرد، كە تائێستا هیچ نازناوێكی بۆ یانەكەشی نەبردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتێكی تۆڕی سكای نیوز، یۆرگن كڵۆپ لەیانەی لیڤەرپوڵ ساڵانە بڕی نۆ ملیۆن دۆلار وەك موچە وەردەگرێت.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەو نۆ ملیۆن دۆلارە بۆ یەك مانگ 771 هەزار دۆلار دەكات‌و بۆ یەك هەفتە 178 هەزار دۆلار‌و بۆ رۆژانە 35591 دۆلارو بۆ سەعاتێك 1060 دۆلار بۆ دەقەیەك 18 دۆلارو بۆ چركەیەك 29 سەنت وەردەگرێت.

كلۆپ جگە لەو موچەیە پارەی تریش وەردەگرێت، وەك پاداشت‌و ریكلامی بازرگانی‌و كاركردن لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی بازرگانی.

هـ ـ ح