رۆناڵدۆ و سەلاح لەلیستی گرانبەهاترین یاریزانەكانی جیهان نین

وەرزش

23/03/2019‌ 532 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد سەلاحی میسری‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ‌و كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس لەلیسی گرانبەهاترین یاریزانانی جیهان نین.

پێگەی ترانسفیر لیستی گرانبەهاترین یاریزانەكانی تۆپی پێی بڵاوكردەوە، كە بەپێی لیستەكە ناوی هەریەكە لەسەلاح‌و رۆناڵدۆ نییە.

هەر بەپێی لیستەكە، لەپلەی یەكەم لەپلەی یەكەم كیلیان مباپی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان هەیە، كە نرخەكەی بە 200 ملیۆن یۆرۆ دیاریكراوە.

هەروەها لەدوای ئەو نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی پاریس سان جێرمان دێت‌و لەپلەی سێیەمیش لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دێت.

هـ ـ ح