شارپرێس:
راپۆرتێكی یاری نێوان بەرشەلۆنەی ئیسپانیو چیڵسی ئینگلیزی لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەساڵی 2006 دزەی پێكرا.
بەپێی راپۆرتەكە، خۆزێ مۆرینیۆی پرتوگالیو راهێنەری ئەوكاتی یانەی چیڵسی ئینگلیزی، داوای لەیاریزانەكانی یانەكەی كردووە لەلیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بدەن.
هەر بەپێی راپۆرتەكە ئامانجی خۆزێ مۆرینیۆ ئەوە بووە، كە یاریزانەكانی لەرێگەی لێدانەوە كار بۆ راگرتنی میسی بكەن، كە ئەوكات لەگەڵ رۆناڵدینیۆی بەرازیلی هێرشبەری بەرشەلۆنە بووە.
راپۆرتەكە ئاشكراشیكردووە، كە یاریزانانی یانەی چیڵسی داواكەی ئەو راهێنەرە پرتوگالییەیان جێبەجێكردووەو بەهۆی لێدان لەمیسیش یاریزانی ئیسپانی ئەسێر دل ئۆرنۆ لەیارییەكە كارتی سووری وەرگرتووە.
سەرەڕای توندوتیژییەكان لەو یارییەدا یانەی بەرشەلۆنە بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك براوە بوو، كە دواتر سەركەوت بۆ یاری پێش كۆتایی ئەوەش بەسەر پشتی یانە شینگلیزییەكە.
هـ ـ ح