ململانێی نێوان میلانیاو ئیڤانكا ترامپ بەسەركەوتنی میلانیا كۆتایی هات

جیهان

23/03/2019‌ 2213 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەیەكی بەریتانی پەردەی لەسەر ناكۆكییەكی نوێ و توندی لەنێوان میلانیا ترامپ خانمی یەكەمی ئەمەریكا و  ئیڤانكای كچی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی وڵات هەڵماڵیوە.

رۆژنامەی "دەیلی ئێكسپرێس"ی بەریتانی باسی لەوە كردووە، كە ناكۆكی و ململانێیەكی گەورە لەنێوان میلانیا ترامپ (٤٨ ساڵ) و ئیڤانكا ترامپی ( ٣٧ ساڵ)  كچی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا هەیە ، بەڵام لەم خولەی ململانیكاندا میلامیا ترامپ بەسەر ئیڤانكادا سەركەوتووە ، بەقسەی رۆژنامەكە ملمانێكان هیشتا كۆتاییان نەهاتووە.

رۆژنامەكە دەشڵێت: میلانیا كەمپەینی "be best" بەرێوەدەبات، كە خۆی دایمەزراندووەو ئامانجیش لێی چاودێریی منداڵە ئەمەریكییەكانە، كە لەڕێگای نووسینگەی كۆشكی سپییەوە كاری كەسەر دەكات و خۆی ئەو فەرمانبەرانەی ناو كۆشكی سپی هەڵدەبژیرێت تا هاوكاری بكەن .

رۆژنامە بەریتانییەكە لەسەر زاری فیكی وارد، كە یەكێكە لەو كەسانەی ئاگاداری ناكۆكییەكانی نێوان ئیڤانكا و میلانیا ترامپە دەڵێت "رووبەری نووسینگەكە" لەناو كۆشكی سپی هۆكاری سەرهەڵدانی ئەو ناكۆكییە بوو لەنێوان ئەو دووانەدا ، ئەو كەسە وتووشیەتی "میلانیا ئەو كەسەیە، كە لە ململانیكەدا سەركەوتووە".

رۆژنامەكە روونیكردووەتەوە، كە میلانیا دوای ئەوەی زانیویەتی ئیڤانكا لەبەشی رۆژهەڵاتی كۆشكی سپی "نووسینگەی خیزانی ترامپ"ی دامەزراندووە ، كە دەبوو ئەو شوێنە موڵكی خانمی یەكەم بێت ، بەخێرایی پێش ئەو هەنگاوەی ئیڤانكا كەوتووەو سنووریكی بۆ پلانەكانی داناوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا