نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە

جیهان

23/03/2019‌ 605 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێتنی جیهانی 83 سەنت بەرێژەی 1.22% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 67.03 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 94 سەنت بەرێژەی 1.6% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 59.04 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بەردەوامی كێشەكانی ئەمریكاو چین لەسەر بازرگانی نێوانیان هەیە، كە رەنگە ئەوە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتریش نزمبكاتەوە.

هـ ـ ح