گواردیۆلا چاوی لەئامانجێكی ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنەیە

وەرزش

23/03/2019‌ 701 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی چاوی لەكڕینی یاریزانێكە، كە هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید دەیانەوێت بیكڕن.

بەپێی پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی یانەی سیتی دەیەوێت گرێبەستێكی 100 ملیۆن یۆرۆیی لەكڕینی بەرگریكاری سلۆڤاكی سكرین یاری یاریزانی یانەی ئەنتەرمیلان خەرج بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە سكرین یار لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە، گرنگی پێدەدرێت بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو بكرێت‌و بیكاتە شوێنگرەوەی رافائێل ڤارانی فەرەنسی.

هەروەها یانەی بەرشەلۆنەش یەكێكە لەو یانانەی دەیەوێت ئەو یاریزانە سلۆڤاكییە بكرێت‌و هێڵی بەرگری زیاتر پێبەهێز بكات.

هـ ـ ح