بەرشەلۆنە چاوی لەكڕینی یۆفیچە

وەرزش

23/03/2019‌ 680 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی چاوی لەكڕینی یاریزانی سربی لۆكا یوفیچە، كە یاری بۆ یانەی ئینتراخت فرانكفورتە.

رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو یۆفیچ بكرێت، كە لەهێڵی هێرشبەر یاری دەكات.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە بەمەبەستی كڕینی ئەو یاریزانە سربییە، بەم نزیكانە دەست بەجموجوڵ دەكات.

هەروەها رۆژانەكە ئاماژەی بەوە كردووە، كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بەگرێبەستێكی 50 ملیۆن یۆرۆیی ئەو یاریزانە بكرێت، بەڵام یانە ئەڵمانییەكە چاوی لەوەیە، 65 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆی لەفرۆشتنی ئەو یاریزانە  دەستبكەوێت.

هـ ـ ح