سەركەوتن بەسەر داعش.. شەرڤانان كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوەتی باغۆز رادەگەیەنن

کوردستان

23/03/2019‌ 748 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مستەفا باڵی وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە رایگەیاند، شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكرات، بەرێژەی 100٪ شكستیان بەچەكدارانی داعش هێناوە.

مستەفا فاڵی لەمیانی چەند توێتێك، كە لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، راشیگەیاندووە، لەڕووی سەربازییەوە بەتەواوی بەسەر چەكدارانی داعش سەركەوتوون.

دواین پێگەی داعش لەسوریا شارۆچكەی باغۆز بوو لەسنووری سوریاو عێراق، كە چەند رۆژێكە شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكرات هێرش دەكەنە سەری‌و شەوی رابردوو بەتەواوی كۆنتڕۆڵكراوەتەوە.

وتەبێژەكەی یەپەگە ئەوەشی راگەیاندووە، كە ئەو سەركەوتنە بەسەر داعش پێشكەش دەكەن بەكەسوكاری شەهیدان.

هـ ـ ح