ئەمریكا دەیەوێت بەفەرمی دان بە سەروەری ئیسرائیل لەجۆلان بنێت

جیهان

23/03/2019‌ 652 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەیەك، ئەمریكا خەریكی ئامادەكردنی بەڵگەنامەیەكە بۆ داننان بەسەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەكانی جۆلان.

بەرپرسێكی باڵا لەئیدارەی ئەمەریكا باسی لەوە كردووە، كە بەرپرسە ئەمەریكییەكان خەریكی ئامادەكارین بۆ دانانی بەڵگەنامەیەكی فەرمی بۆ داننانی واشنتۆن بەسەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەكانی جۆلان، كە واش چاوەروان دەكرێت دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا هەفتەی داهاتوو واژۆی لەسەر بكات .

رۆژی پێنجشەممە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، كە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە ئەمەریكا دان بنێت بەسەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەكانی جۆلانەوە ، كە لەساڵی ١٩٦٧وەوە دەستی بەسەردا گرتووە.

ئەو بەرپرسە باڵایەی ناو ئیدارەی ئەمەریكا راشیگەیاندووە، چاوەڕی دەكرێت لەكاتی سەردانی هەفتەی داهاتووی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیری ئیسرائیل بۆ واشنتۆن ، بەڵگەنامە فەرمییەكە لەلایەن ترامپەوە واژۆ بكرێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی