كاردانەوەی یەكێتی ئەوروپا لەسەر هەڵوێستی ترامپ بۆ بەرزاییەكانی جۆلان

جیهان

23/03/2019‌ 830 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی ئەوروپا، رەخنەی لەهەڵوێستەكەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا گرت، لەبارەی بەفەرمی ناساندنی دەسەڵاتی ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەكانی جۆلان.

كاردانەوانەی پلەباڵاكانی یەكێتی ئەوروپاو وتەبێژەكانی فەرەنساو ئەڵمانیا لەكاتێكدایە سەرۆكی ئەمریكا، رۆژی پێنج شەممە لەتویتێكیدا لە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، پێویستە ئیسڕائیل دەسەڵاتدارییەتی بەسەر بەرزاییەكانی جەولاندا پێبسپێرێت‌و بەفەرمی دانی پێدا بنرێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز  بڵاویكردەوە، یەكێتی ئەوروپا نارازییەو دەسەڵاتداری تەلئەبیب بەسەر بەرزایەكانی جۆلان بەفەرمی ناناسێت دەسەڵاتی ئیسرائیل لەو ناوچانە بە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان دەزانێت.

هەروەها وتەبێژی حكومەتی ئەڵمانیا لەگەڵ ڕەتكردنەوەی هەڵوێستی ترامپ لەو بارەیەوە ڕاگەیاند، ئەگەر بڕیار‌بێت سنوورەكان بگۆڕدرێت، ئەو كارە دەبێت لەڕێگەی ئاشتەوایی  و ڕێككەوتنی هەردوو لایەنەوە ئەنجامبدرێت.

لەگەڵ ئەمەشدا وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ راگەیاندنی دژایەتی بۆ ناساندنی دەسەڵاتی ئیسرائیل بەسەر جۆلان جەختیكردەوە، كە كارێكی لەو شێوەیە پێشێلكردنی یاساكانە.

ئیسرائیل لەشەڕی ساڵی1967 لەگەڵ چەند وڵاتێكی عەرەبیدا بەرزاییەكانی جۆلانی داگیر كردووە، كە ئەوە كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.

وەرگێڕان: یاسین نادر

بەپەلە