شارپرێس:
پێش ماوەیەك كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی كۆریای باكوور بڕیاریدا وێنەگرە تایبەتەكەی خۆی دوور بخاتەوە و لەئەندامییەتی حیزبی حاكمیش دەربكات ، ئەوەش دوای ئەوەی زۆر لێی پەست بوو .
رۆژنامەی " Daily NK" كۆریای باكوور ئاشكرایكردووە، كە كیم جۆنگ ئۆن بەهۆی گرتنی هەندێك وێنەی نەگونجاو بڕیاری دوورخستنەوەی وێنەگرەكەید اوە ، بەجۆرێك وێنەگرەكە زۆر لەنزیكەوە وێنەی ڕێبەری كۆریای گرتووە ، ئەوەش وایكردووە كیم لێی پەست ببێت.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە وێنەگرەكە تەمەنی ٤٧ ساڵە و ناوی "ڕیڕی" یە و لەكۆمپانیایەكی وێنەگری كۆریای باكوور كار دەكات .
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە وێنەگرەكە لەكاتی هەڵبژاردنە پەرلەمانییە ناوخۆییەكانی كۆریای باكوور وێنەی سەرۆكی كۆریای باكووری گرتووە ، دوای سەرنجدان لەوێنەكان دەركەوتووە وێنەگرەكە بەشێوەیەكی نەگونجاو وێنەكانی گرتووە.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی