عادل عەبدولمەهدی یەكەم سەردانی بۆ دەرەوەی عێراق ئەنجامدەدات

عیراق

23/03/2019‌ 1161 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، یەكەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجامدەدات، دوای ئەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرت.

عادل عەبدولمەهدی ئەمڕۆ شەممە بەسەردانێكی فەرمی دەچێتە وڵاتی میسر، كە بڕیارە ماوەی دوو رۆژ لەو وڵاتە بمێنێتەوە.

عادل عەبدولمەهدی، بڕیارە لەسەردانەكەی بۆ میسر چاوی بەعەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی ئەو وڵاتەو شا عەبدوڵڵا پاشای ئوردن بكەوێت‌و كۆبوونەوەیەكی سێ‌ قۆڵی ئەنجامبدەن.

عادل عەبدولمەهدی لەمانگی 10ی ساڵی رابردووەوە پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرتووەو یەكەم سەردانییەتی بۆ دەرەوەی عێراق، كە ماوەی دوو مانگە ئامادەكاری بۆ ئەم سەردانەی دەكرێت.

هـ ـ ح