رەخنە لەنێچیرڤان بارزانی دەگیرێت
هەڵمەتەكانی سەر بەرهەم ساڵح كاریگەری لەسەر گفتوگۆو كۆبوونەوەكانی پارتی‌و یەكێتی دادەنێت

sharpress.net

6336 جار خوێندراوه‌ته‌وه

23/03/2019‌

شارپرێس:
هەڵمەتەكانی سەر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كاریگەری لەسەر گفتوگۆو كۆبوونەوەكانی پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی داناوەو لەو بارەشەوە رەخنە لەنێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دەگیرێت.

دوو رۆژە میدیاكانی سەر بەپارتی دیموكرات، بەتایبەتی كەناڵی رووداو، كە راستەوخۆ لەلایەن نێچیرڤان بارزانی پشتگیری ماددی دەكرێت، دەستیان بەهەڵمەتێك لەسەر سەردانی بەرهەم ساڵح بۆ شاری موسڵ كردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، ئەو هەڵمەتانە بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی نیگەران كردووەو پێیانوایە، كە ئەو هەڵمەتانە بەمەبەستو لەلایەن چەند ئاراستەیەكی ناو پارتی ئەنجامدەدرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی نیگەرانییەكانی بەرپرسانی یەكێتی، رەنگە كۆبوونەوەو گفتوگۆكانی نێوان ئەو حیزبەو پارتی دیموكرات دوابخرێت، كە بڕیاربوو لەم هەفتە بۆ پێكهێنانی حكومەت ئەنجامبدرێت.

لەو بارەوە ئارام حەمەی مینە، بۆ شارپرێس وتی: ئەوە بۆ یەكەم جار نییە كەناڵی رووداو بەو شێوە كاربكات، كە بەدڵنیایی كاریگەری لەسەر ئاراستەی پەیوەندییەكانی نیوان پارتی‌و یەكێتی دەبێت، بەتایبەت لەم كاتە هەستیارەدا ئەوان خەریكی گفتوگۆن بۆ پێكهینانی حكومەت

ئارام حەمەی مینە لەوبارەوە دەڵێت: "ئێمە واچاوەروانمان دەكرد نێچیرڤان رۆڵێكی جیاواز ببینێت، بەڵام بەداخەوە چاوەڕوانییەكەمان لەجێگەی خۆیدا نەبوو، دەنا هەموو كەس دەزانێت ئەو میدیایانەی خاوەندارییەتی دەكرێت چۆن ئیش دەكەن، بەتایبەت لەم رووداوەی موسڵ ئەوە نیشاندرا، كە ئەوان چۆن هانی خەڵك دەدەن‌و چۆن ئاراستەی رووداوەكان بۆ رای گشتی دەخەنەروو، كە خۆش بەختانە رووداوەكان بەقازانجی سەرۆك كۆمار شكایەوەو پێگەی ئەوی لە كوردستان و عێراقیش بەهیزتر كرد.

 هەروەها باسی لەوەش كرد، ئەو هەڵمەتانە خوشبەختانە رای زۆرینەی پارتییەكان نییە و رەنگە ئێستا هەندێك كاراكتەر و ناوەندی بڕیاربەدەستی پارتیش لەو گەمەیە باشتر تێگەشتبن

بەرهەم ساڵح رۆژی هەینی بەسەردانێكی رانەگەیەنراو چووە موسڵ، ئەوەش بۆ لێكۆڵینەوە لەو رووداوەی رۆژی پێنج شەممە لەشارەكە روویدا، كە بەهۆی ژێرئاوكەتنی بەلەمێك، زیاتر لە سەد كەس بوونە قوربانی.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved