دواین پەیامی پارتی بۆ یەكێتی لەبارەی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم

کوردستان

23/03/2019‌ 2708 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هەموو هەوڵێك دەدەن بەبێ‌ یەكێتی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەموارنەكەنەوە، بەڵام ئەگەر نەهاتن هەمواری یاساكە راناگرن.
 
ئومێد خۆشناو بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی راشیگەیاند، بە هاوكاری لایەنەكانی دیكە سەرقاڵی كارەكانی هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانین، كە "هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە بەبێ‌ یەكێتی ئەو كارە نەكریت، بەڵام ئەگەر هەر نەهاتن، كارەكانی هەموواری یاساكە راناگیرێت".

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، تانووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان، لە هەمواری یاساكە ئەو بڕەگەیەی دەستكاری دەكرێت، كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ناو پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت‌، نەك خەڵكی.

هەروەها باسی لەوەش كردووە، پارتی دیموكرات پرۆژەیاسایەكی بۆ هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان‌و بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەو بارەوە بخاتەروو.

هـ ـ ح