سەرچاوەیەکی عێراقی: ئەبوبەکر بەغدادی لەسوریایە بەڵام لە باغۆز نییە

عیراق

23/03/2019‌ 1174 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس.. یاسین نادر
سەرچاوەیەکی عێراقی لەگەڵ ئاماژەدان بەوەی کە ئەبوبەکر بەغدادی بەنیازبووە بەرەو عێاق هەڵبێت، دەڵێت "ئەو نە لەباغووزی سوریایە و نە لەعێراقدایە".

بەپێی هەواڵێکی پێگەی ڕۆژنامەی میسڕی (الیوم السابع) ئەم سەرچاوە ئەمنییە وتوویەتی "ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی گروپی داعش لە باغووزی سوریا نییە، بەڵام زۆرجار پاش هێرشی هێزەکانی هەسەدە سەردانی ئەو ناوچەی کردووە. کە بەپێی زانیارییە بەردەستەکان لەناوچەیەکیتری سوریا جیا لە باغووزە و زۆرجار ویستوویەتی بەرەو عێراق هەڵبێت، بەڵام فڕۆکەکانی هاوپیمانان و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنوورەکاندا  ڕێگەی ئاوا هەوڵێکی ئەویان گرتووە".

ئەم سەرچاوە ڕاشیگەیاند "ئەم قسەیەش کە دەگووترێت ئەو توانیوێتی بەرەو عێراق هەڵبێت ڕاست نییەو ئەو هێشتا لەنێو خاکی سوریادا خۆی حەشارداوە".

 لەبارەی شێوازی ڕووخساری تازەی ئەبوبەکر بەغدادیشەوە ئەم سەرچاوە دەڵێت، ئێمە بەپێی هەندێک زانیاری ورد بەوە گەیشتووین ئەو گۆڕانکاری لە سەرشێوازی ڕووخسارو ڕیشیدا کردووە و ڕیشی کورتکردووەتەوە  و ئەوی ڕەنگی خەنەیی کردووە . و لە ئێستاشدا بەهۆی جووڵەنەکردنی کەمی ئەم دوو ساڵەیەوە- کەمێک قەڵەوتر بووە.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەشدەدات، ئەو زۆرجار بۆ هاتوچۆکردن تەکسییە ڕەنگ زەردەکان بەکاردێنێت و چیتر هیچ جۆرە حیمایەو پاسەوانێک بەسەیارەوە چاودێری ناکەن، بەڵام بەگشتی پاسەوانی بەجلی ئاساییەوە لەگەڵیدا هاتووچۆ دەکەن

ئەم سەرچاوە دەشڵێت، دەزگای هەواڵکریی ڕوسیا لەمبارەیەوە سوورە لەسەر ئەوەی کە بەغدادی لە ئۆپەڕاسیۆنە ئاسمانییەکانیدا کوشتووە، بەڵام داعش دانی بە ئاوا دەنگوباسێک نەناوە.

سەرچاوە عێراقییەکە ڕوونیشیدەکاتەوە، داعش جوگرافیای عێراق بەباشی دەناسێت، چونگە زۆربەی سەرکردەکانی ئەم تاقمە لەعێراقدا بوون ولەگەڵ ئەوەشدا ئەم تاقمە هێشتا هەندێک تۆنێل لە بیابانەکانی پارێزگای ئەنباری عێراقدا شک دەبات، کە ڕێگاکانی بەرەو سنوورەکانی سوریا کۆتایی دێت. کەبەگووتەی سەرچاوەکە ئەگەری هاتنی بەغدادی لە ڕێگەی ئەم ڕێگاو تۆنێل-انەوە هەر بەدوور دەزانرێت.