شەڕڤانانی هەسەدە سەرکەوتنیان بەسەر داعشدا ڕاگەیاند

کوردستان

23/03/2019‌ 1001 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرمانداریی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی-هەسەدە لە مەراسیمێکی سەربازییدا، کە بەرپرسانی چەندین دامودەزگا ئامادە بوون، سەرکەوتنی خۆیان بەسەر داعشدا بۆ ڕای گشتی جیهان ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ شەممە فەرمانداری گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە لە دواهەمین پێگەی داعش لە باغۆز مەراسیمێکی سەربازیی ئەنجامدا و سەرکەتنی یەکجاریی ڕاگەیاند.

لە مەراسیمەکەدا فەرماندەکانی گەسەدە و بەرپرسانی دەزگاکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامادە بوون.

مەزڵوم عەبدی، فەرمانداری گشتی هەسەدە، لەگەڵ فەرماندەکانی دیکەی هەسەدە، کە لە هەنگاوی گەردەلولی جزیرە بەشداربوون، لێدوانیان دا.

مەزڵوم عەبدی، ڕایگەیاند "ئەوان چەکدارنی داعشیان لەناوبرد و داگیرکارییەکانی داعشیان لە دوایین پێگەی خۆیان لە باغۆز کۆتایی پێهێنا و کۆبانێ سەرەتای لەناوبردنی داعش بوو، ئێستاش دوای پێنج ساڵ، ئێمە لەناوچوونی مەیدانیی داعش ڕادەگەیەنین".

فەرمانداری گشتی هەسەدە ئاماژەی بەوەدا "ئەوان ٥٢ کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە خاکی سوریا ڕزگارکردووە و لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ١١ هەزار شەڕڤانی ئێمە شەهید بوونە و ٢١ هەزاریش بریندار بوون".

هـ ـ ب