ڤیدیۆ.. لەچالاکییەکی هەپەگەدا چوار سەربازی سوپای تورکیا لەباکوری کوردستان کوژران

کوردستان

23/03/2019‌ 2925 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دیمەنی چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستار لە دژی سەربازانی سوپای تورک لە شەمزینانی سەربە جۆلەمێرگ لە باکوری کوردستان بڵاوکرایەوە، کە تێیدا چوار سەرباز کوژراون و یەکێکیش برینداربووە.

ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئازار گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستاری بڵاوکردەوە، کە ١١ی ئازار لەدژی بنکەیەکی سەربازی سوپای تورک بەناوی بێزەل لە شەمزینانی سەربە جۆلەمێرگ ئەنجامدراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی ئەو هێرشە ڕایگەیاندوە "ڕۆژی ١١ی ئازار کاتژمێر ١٠:١٥ خولەک هێزەکانی یەژاستار لە دژی سەربازانی سوپای تورک لە گردی سیڤری کە دەکەوێتە ناوچەی بێزەل لە شەمزینانی سەربە جۆلەمێرگ، چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە چالاکییەکەدا پێگەیەکی پاسەوانی کە سەربازەکان لە دەوری کۆبوونەتەوە بە قورسی کراوەتە ئامانج، لە ئەنجامی چالاکییەکە چوار سەرباز کوژراون و سەربازێک بریندار بووە، سوپای تورک دوای چالاکییەکە بە تۆپ و هاوەن ناوچەکەی بە چڕی تۆپباران کردووە، کاتژمێر٠٨:٠٠ی شەو بە زرێپۆش کوژراو و بریندارەکانیان گواستووەتەوە".

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لێرە بکە..
هـ ـ ب