هاتوچۆی سلێمانی: لەڕۆژانی نەورۆزدا هیچ کەسێک بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەستنەداوە

کوردستان

23/03/2019‌ 1113 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەێنێت "لە سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا ١٠ ڕواوی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕوویانداوە، بەهۆیانەوە ٢٦ هاوڵاتی برینداربوون".

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماری ڕوداوەکانی هاتوجۆی ڕۆژانی نەورۆزی بڵاوکردووەتەوە وڕ ایگەیاندوە "لە سێ ڕوژى ڕابردوو، واتە لە ڕۆژانی جەژنى نەورۆزدا، بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە هیچ کەس گیانی لەدەست نەداوە، بەڵام ٢٦ کەس برینداربوون".

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە "لەو ١٠ ڕووداوە هەشتیان لە دەرەوەی شار تۆمارکراون و دوو ڕووداوی هاتوچۆش لە ناوەوەی شار تۆمارکراون".

هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی وتوە "ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمیکرووە، بە جۆرێک لە جەژنی نەورۆزی ساڵی ڕابردوو ١٣ ڕووداو ڕوویاندابوو، کە بەهۆیانەوە ١٠ هاوڵاتی برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدابوو".