كه‌شناسی هه‌رێم له‌باره‌ی دروستبوونی لافاو هۆشداری ده‌دات

کوردستان

23/03/2019‌ 2373 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەێنێت "بەهۆی بەردەوامیی بارانبارینەوە لە هەریەکە لە  باشوری هەولێر و کەرکوک و گەرمیان مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە".


ئەمڕۆ شەممە بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هه‌رێم لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە "بەهۆی کاریگەریی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپیی ناوەڕاست و دەریای سور لەسەر هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێبکاتەوە، لە زۆربەی ناوچەکاندا بە شێوەیەکی پچڕپچر، کە هەندێکجار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت".

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە "رۆژی یەکشەممە 24ی ئازاری 2019، لە کاتەکانی شەودا تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت، بە تایبەت لە باشوری پارێزگای هەولێر و کەرکوک و گەرمیان بەتایبەتی لە ناوچەکانی (دیبەگە، گوێر، مەخمور، قەراج، دووزخورماتوو، کفری، ئامرلی، حەویجە) مەترسیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاویان هەیە".

کەشناسی وتوشیەتی "ئەم شەپۆلی بارانبارینە تا کۆتایی هەفتە بە شێوەیەکی نمەبارانی پچڕپچر بەردەوام دەبێت لە کات و شوێنی جیاجیادا".

بەپەلە