کازاخستان بە فەرمی ناوی پایتەخەتەکەی گۆڕی

جیهان

23/03/2019‌ 2830 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس.. ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی
قاسم جومارت توكايف سەرۆکی نوێی کازاخستان واژۆی لەسەر یاسایەک کرد کە بەپێی یاساکە ناوی پایتەختی کازاخستان لە " ئەستانا" وە دەگۆڕێت بۆ " نوور سوڵتان" .

ناوەندی رۆژنامەوانی سەرۆکی کازاخستان رایگەیاندوە "تۆکایڤ واژۆی لەسەر یاسایەک کردووە بۆ  هەموارێکی دەستووریی لە کۆماری کازاخستان".


دەقی ئەو یاسایەی کە ناوی پایتەختەکەی پێگۆراوە و لە پێگەی فەرمی سەرۆکی وڵات بڵاوکراوەتەوە دەڵێت" ناوی پایتەختی کۆماری کازاخستان لە ئەستاناوە دەگۆرێت بۆ نوور سوڵتان " .


ئەو ناوە نوێیەی پایتەختی کازاخستان وەک ڕێزلینانێکە بۆ یەکەم سەرۆکی کازاخستانی سەربەخۆ " نوور سوڵتان نزاربایڤ" ، کە لەم دواییانەدا دەستی لەپۆستەکەی کیشایەوە .