هەشت ڕۆژ پاش هێرشەکەی نیوزیلاند هەردوو مزگەوتەکە دەکرێنەوە

جیهان

23/03/2019‌ 1031 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەشت ڕۆژ پاش هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر دوو مزگەوتی شاری کرایسچەرچ لە نیوزیلاند، مزگەوتەکان جارێکی تر کرانەوە.

ڕۆژی شەممە لە مزگەوتی ئەلنور کە 40 کەس لە قوربانییەکانی هێرشەکەی ڕۆژی هەینی ڕابردو لەوێ کوژرابوون کرایەوە.
هەرچەندە بیروەرییەکانی ئەو ڕوداوە لە بیری نوێژخوێنەکان ماوەتەوە بەڵام ئێستا دیوارەکان بۆیاخ کرابوونەوە و شوێنی گوللەکان داپۆشرابوون و پەنجەرەی نوێش دانراوە بۆ مزگەوتەکە..

ژمارەیەک بەرپرس و کەسایەتی جیهانی ئیسلامی و عەرەبی و کەس‌وکاری نوێژخوێنانی مزگەوتەکە و هەروەها ژمارەیەک نوێژخوێن لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی مزگەوتی ئەلنوردا بەشداری کرد.