به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هەڵەبجە ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان

23/03/2019‌ 1213 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راوێژکاری سەرۆککۆماری عیراق رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

سالار مه‌حمود، راوێژکاری سەرۆککۆماری عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، "سبەی یه‌كشه‌ممه‌ مژدەی کردنەوەی دامەزراوەیەکی گرنگ رادەگەیەنرێت، لە ئایندەشدا چەند فه‌رمانگه‌یه‌كی دیكه‌ لە رێگەی حکومەتی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌ دادەمەزرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، بە هەوڵی به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

سالار مەحمود راشیگه‌یاندووه‌، "‎دوای داخوازی فەرمی پارێزگاری هەڵەبجە  لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق و حکومەتی ناوه‌ندی و جەختکردنەوەی سەرۆک کۆمار و  بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە سبه‌ی یەکشەمە ئەو دەستکەوتە بەدیدێت و لە ئایندەی نزیکیشدا چەند بڕیارێکی تری هاوشێوە لە بارەی پارێزگای هەڵەبجە لە بەغداوە دەدرێت".