شارپرێس:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا ته‌واوی خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشیان كۆنتڕۆڵكردووه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له تویتێكدا رایگه‌یاند، "ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی ته‌واوی خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشیان كۆنتڕۆڵكردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوو ساڵ پێش ئێستا داعش روبه‌ڕێكی زۆر خاكی له ژێرده‌ستدا بوو، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵدا زیاتر له 20 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌هێنراوه و پاككراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی باغۆزی راگه‌یاند، كه دوایین ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی داعش بوو له سوریا.
تره‌مپ ئه‌وه‌شی نوسیووه، "له‌كاركردن له‌گه‌ڵ هاوكاریه‌كانمان بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بین".
هاوكات مه‌راسمی سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕڤانان به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا له باغۆز به‌ڕێوه‌چو، مه‌زڵو كۆبانێ، فه‌رمانگه‌ی گشتی شه‌ڕڤانان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی شه‌ڕی داعشدا زیاتر له 11 هه‌زار شه‌ڕڤان شه‌هیدبون و زیاتر له 21 هه‌زار شه‌ڕڤانی دیكه‌ش برینداربوون.
ه.م