حەوت وڵاتی ئەمریکای باشوور بەرەیەکی نوێیان بەبێ ڤەنزوێلا پێکهێنا

جیهان

23/03/2019‌ 1110 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک کۆماری حەوت وڵاتی ئەمریکای باشوور لەڕەوتی دانیشتنێکی شاری سەنتیاگۆ پایتەختی چیلی لە ڕێکەوتنێکیان بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی نوێ بەناوی "پڕۆسۆر"یان راگه‌یاند.

ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌، ئەو بەرەیەی حه‌وت وڵاتی ئه‌مریكایی بڕیارە وەک جێگرەوەی بەرەی ناسراو بە یەکێتی وڵاتانیی ئەمریکای باشوور ئۆناسۆر (UNASUR) بێت، بەم جیاوازییە کە لە بەرەی نوێ (پڕۆسۆر)دا شوێن و جێگای ڤەنزوێلا وەک ئەندام نەکراوەتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه‌، پلانی پێکهێنانی ئەو بەرە نوێیە بە هەوڵەکانی وڵاتانیی کۆڵۆمبیاو چیلی هاتووەتە به‌ره‌م، ئەم وڵاتانە بلۆکی ئۆناسۆر-یان تاوانبار بە کەمتەرخەمی لە هەڵوێست وەرگرتن لەگەڵ حکومەتی ڤەنزوێلا تاوانبار کردبوو.

سەرۆکی وڵاتانی چیلی، کۆڵۆمبیا، ئەرژەنتین، بەڕازیل، ئیکوادۆر، پیرۆ، پاراغوا لە کۆتایی ئەو كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بەیاننامەی دانیشتنی سەنتیاگۆ-یان واژۆکرد، به‌ڵام وڵاتانی وەک ئۆرۆغوای و بۆلیڤیا ڕێکەوتنەیان واژوو نەکرد.

لەبەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی سەنتیاگۆشدا جەخت لەسەر ئەو خاڵە کراوەتەوە،  ئەم بەرەیە لەسەرخۆوانە پێکدێت و پێکهاتەیەکی کەمخەرج بە یاساگەلی شەفاف و میکانیزمی ئاسان بۆ بڕیاردان دەبێت و ئەم دەرفەتەش بە وڵاتان دەدات تا لە ڕێکەوتنەکان و بەرنامەکان لەبارەی ئەمریکای باشوورەوە بڕیار بدەن.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لە مەرجەکانی بەشداریکردن لە بەرەکە ڕێزدانان لە یاساکانی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان و یەکپارچەیی و سەقامگیرێتی، بایەخدانان بەدیموکراسی و کۆمەڵێک بنەماییتر دەبێت.

لەگەڵ ئەوانەشدا سەرۆکی ئەم وڵاتانە کە واژۆی بەیاننامەکەیان کردووە، لەو بڕوایەدان کە حکومەتی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا نایاساییەو مەرجی ئەندامبوونی لەم بەرەیەدا نابێت.

یەکێتی وڵاتانی ئەمریکای باشوور(ئۆناسۆر) لە ساڵی2008دا بەهۆی هۆگۆ چاڤێزی، سەرۆکی ڤەنزوێلا و لوئیس ئیناسیۆ لوولا دا سیلڤا - سەرۆکی بەڕازیل پێکهات. 

وەرگێڕان: یاسین نادرشارپرێس: