شارپرێس:
پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، ئه‌ركیان له سوریا كۆتایی نه‌هاتووه و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان له باكوری سوریا به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌پَی ماڵپه‌ڕی به‌رگریی ئه‌مریكا، پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، "دڵخۆشین به‌سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كه ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوه‌ته‌ی كۆتاییهاتنی داعشیان له‌سه‌دا 100 راگه‌یاند".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌مانگی یه‌كی ساڵی 2017 ه‌وه زیاتر له 20 هه‌زار میل له عێراق و سوریا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌رهێنراوه و پاككراونه‌ته‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند، "له ئێستادا داعش هیچ ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێی به‌ده‌سته‌وه نییه و ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی دانبنێین به شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌دا كه سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕه‌كانیان كردووه له سوریا".
شاهان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "ئه‌ركمان له سوریا كۆتایی نه‌هاتووه و بۆ سه‌قامگیری باكوری سوریا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان كارده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین".