شارپرێس:
سەرۆکی فەڕەنسا رایگه‌یاند، دوای كۆتاییهێنانی ته‌واوه‌تی به چه‌كدارانی داعش له سوریا مه‌ترسی ئه‌و رێكخراوه له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی نه‌ماوه، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی تیرۆر بووه.
ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنس لە تویتێکدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی، "بە پاککردنەوەی کۆتا مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی باغۆزی سوریا، سەرچاوەی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ وڵاتی فەڕەنساش کۆتایی پێهات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سوپاسی زۆر له شه‌ڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا".
ماکرۆن راشیگه‌یاندووه، "شەڕی هێزەکوردیەکان لە دژی تیرۆریستانی داعش بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئەوروپا بوو، وڵاتانی ئەوروپاش هەرگیز مەترسییەکانی داعش لەسەریان لەبیر ناکەن، و ئەمڕۆش بەقۆناغێک گەیشتووین، کە چیتر مەترسی ئە ڕێکخراوە لەسەر وڵاتانمان نابینینەوە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەئێستادا وڵاتەکەشی گیرۆدەی خۆپیشاندانی دژە حکومەتی سەرمایەدارییه لە شەقامەکانی پاریس و شارەکانی دیكه‌ی وڵاتەکەیدایە.
به‌ڵام ماكرۆن جەختیکردەوە، هەڕەشەکانی تیرۆر هەر دەمێنێتەوە و ڕوبەڕوبوونەوەکانیش لەگەڵ گروپه تیرۆریستییەکان بەردەوامی دەبێت.
وەرگێڕان: یاسین نادر