شارپرێس: بەپێی چەند وێنەیەك، ئەستێرەی دیاری جیهانی جاكی شان فیلمێكی نوێ بەرهەم دەهێنێت، كە لەدوبەی وێنەی فیلمەكە دەگیرێت. فیلمە نوێیەكەی جاكی شان ناوی "Vanguard"، كە لەدەرهێنانی ستانلی تونجەو خودی ئەو ئەستێرە جیهانییە رۆڵی سەرەكی تێدا دەبینێت. جاكی شان لەبارەی هۆكاری وێنەگرتنی فیلمەكە لەشاری دوبەی دەڵێت: شارەكە شوێنێكی زۆر گونجاوە بۆ وێنەگرتنو بەرهەمهێنانی فیلم. هەروەها باسی لەوەش كردووە، هەست بەئارامی دەكاتو خەڵكو دەسەڵاتی شارەكەش هاوكارییەكی باشیان دەكەن. هـ ـ ح