دوای 70 ساڵ هاوسەرگیری لەگەڵ دەستگیرانەكەی پێشووی كرد (+وێنە)

جیهان

24/03/2019‌ 1217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای 70 ساڵ نووسەرو شاعیری میسری، حسێن قدری تەمەن 85 ساڵ هاوسەرگیری لەگەڵ دەستگیرانەكەی پێشووی كرد.

قدری لەماوەی ئەو 70 ساڵەدا هاوسەرگیری لەگەڵ سێ‌ ژنی تر كردووەو دەستگیرانەكەشی هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێكی تر كردووە، دوای ئەوەی لەماوەی دەستگیرانی لێكجیابوونەتەوە.

حسێن قدری، هاوسەرگیری لەگەڵ عیسمەت سادقی 81 ساڵی كردووەو ئاهەنگیشی بۆ سازكردووە، كە ئاهەنگەكەش لەبینای سەندیكای رۆژنامەنووسانی میسر بەرێوەچووە.

حسێن قدری سەرنووسەری گۆڤاری "الإزاعە" بووەو ماوەیەك لەئەمریكا ژیاوەو هاوسەرە نوێیەكەشی كاری راگەیاندن دەكات.