ڤیدیۆ.. باوكێك بەهۆی قومارەوە منداڵە بچكۆلەكەی دەفرۆشێت

جیهان

24/03/2019‌ 762 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەسەڵاتی چینی ئاشكرایكرد، پیاوێكیان دەستگیركردووە، كە هەوڵی فرۆشتنی منداڵە بچووكەكەی داوە لەرێگەی ئینتەرنێتەوە.

بەپێی رۆژنامەی "دایلی مایل"ی بەریتانی، ئەو پیاوە بەهۆی دۆڕاندنی بڕێك پارە لەقوماردا هەوڵی فرۆشتنی منداڵەكەیداوە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، ئەو پیاوە نیشتەجێكی ناوچەیەكی باشووری رۆژئاوای چین بووەو ئەو نرخەی بۆ فرۆشتنی منداڵەكەی دایناوە، 9 هەزار دۆلار بووە.

منداڵەكەی ئەو پیاوە كچ بووە، كە تەنیا یەك ساڵ تەمەنی بووەو دواتر لەرێگەی هاوسەرەكەی ئاشكرابووە.

هـ ـ ح