ئەو خواردنەی سوودی بۆ میمۆری مێشك لەتەمەنی پیری هەیە

جیهان

24/03/2019‌ 2242 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ‌ ئەو خواردنەی ئاشكراكرد، كە سوودی بۆ گەشەو میمۆری مێشك هەیە، بەتایبەتی لەكەسانی بەتەمەن.

توێژینەوەكە لەزانكۆیەك لەباشووری ئوسترالیا ئەنجامدراوەو ئاشكراشیكردووە، گوێز باشترین خواردنە بۆ گەشی مێشك‌و پاراستنی میمۆرییەكەی.

رۆژنامەی "میرۆر"، بڵاویكردەوە، توێژینەوەكە لەسەر 4822 كەس ئەنجامدراوە، كە گوێزیان خواردووەو تەمەنیان لە 55 ساڵ بەرەو سەر بووە.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، ئەو كەسانەی رۆژانە زۆرترین رێژەی گوێزیان خواردووە، ئەو كەسانە خاوەنی میمۆرییەكی باش بوون لەمێشكیان.

هـ ـ ح