گواردیۆلا دەیەوێت بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت گرێبەستی زیاتر بۆ مان سیتی ئەنجامبدات

وەرزش

24/03/2019‌ 542 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپ گواردیلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دەیەوێت بەپاڵپشتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، گرێبەستی زیاتر بۆ یانەكەی ئەنجامبدات.

پیپ گواردیۆلا لەمیانی كۆبوونەوەیەك لەمیونیخ داوای لە "شێخ منصور بن زاید ئال نهیان" سەرۆكی مان سیتی كردووە، كە گرێبەستی زیاتر بۆ ئەنجامبدات.

شێخ مەنسرو وەزیری كاروباری سەرۆكایەتی ئیمارەاتە چەند ساڵێكە یانەی مان سیتی كڕیوە، كە تائێستا چەند گرێبەستێكی گەورەی بۆ یانەكەی ئەنجامداوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پیپ گواردیۆلا دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو چەند یاریزانێكی نوێ‌ بۆ یانەكەی بكرێت، بۆ ئەوەش چەند یاریزانێكی دەستنیشانكردووە.

هـ ـ ح