سوپای ئەمریكا بەنهێنی 3 ئۆپەراسیۆنی دابەزینی ئاسمانی لەبیابانی ئەنبار ئەنجامداوە

عیراق

24/03/2019‌ 1284 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای ئەمریكا بەنهێنی سێ‌ ئۆپەراسیۆنی دابەزینی ئاسمانی لەبیابانەكانی ئەنبار لەرۆژئاوای عێراق ئەنجامداوە.

ئۆپەراسیۆنەكان لەلایەن سەربازان‌و هێزی تایبەتی سەربازگەی عەین ئەسەد ئەنجامدراوەو تائێستا ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكان نەزانراوە.

بەپێی پێگەی "بغداد الیوم"، ئۆپەراسیۆنەكان لەهەفتەی رابردوو ئەنجامدراوە، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو جموجوڵانەیە بەم دوایانە سوپای ئەمریكا لەو ناوچانە دەستی پێكردووە.

هەر بەپێی پێگەكە، ئەمریكا بەم دوایانەش ژمارەی سەربازەكانی لەسەربازگەی عەین ئەسەد لەعێراق زیاد كردووەو ئۆكاری زیادكردنەكەشی روون نییە.

هـ ـ ح