شارپرێس: لێكۆڵەران هۆشداری لەخواردنەوەی خواردنە گازییەكان بەشێوەی رۆژانە دەدەن، كە دەبێتە هۆی چەند نەخۆشییەكی مەترسیدار نەخۆشی "ئێم ئێس" یا چەن سكلرۆزی بە ئینگلیزی (Multiple sclerosis ) جۆرێك نەخۆشی ھەوكردنە، كە تێیدا پۆشەنی مایڵینی خانەكانی دەماری لەمێشك و بڕبڕاگەدا زیان دەبینێت و دەبێتە ھۆی تێكچوونی باری ئاسایی گواستنەوەی پەیامەكانی دەماریو نیشانەكانی نیرۆلۆجیneurology) بەدوادا دێت. لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە ئەو كەسانەی زۆرترین ساردی پڕ لەشەكرو گازدار بەكاردێنن و ڕێژەی بەكارهێنان ئەمجۆرە خواردنەوەیان 7 كالۆرییە لەڕۆژانەدا، بە بەراورد بەكەسانێك بەكەمی ساردی دەخۆنەوە، لاوازییان 5 بەرانبەر زیاترە. "ئەلیسا می یێر كێردینگ" پزیشكی نەخۆشانەی سێنت جۆزێفی ئەڵمانیا لەو بارەیەوە دەڵێت: نەخۆشانی تووشبوو بەMS دەبێت ئەوە بزانن، كە هەندێك خۆراك و خواردنەوەی تایبەت دەتوانن ببنە هۆی بەرەوپێشچوونی زیاتری نەخۆشییەكەیان. هەروەها دەڵێت: ساردی و خواردنەوە گازدارەكان نمونەیەك لەوانە، كە پزیشكان لە لێكۆڵینەوەیە نوێیاندا هەندێك پرسیاریان لەنەخۆشانی جۆری MS كرد و بەو ئەنجامە گەیشتن خواردنی ئەمجۆرە خواردنەوانە ماوەی نەخۆشییەكانیان درێژخایەنتر دەكاتەوە. وەرگێڕان: یاسین نادر