شارپرێس:
هێلیكۆپتەری نوێی ئەمەریكی "دیفینت ئیس بی-١"، كە لەهەموو هێلیكۆپتەرەكانی تری هاوشێوەی خۆی خێراترە ، یەكەم گەشتی ئەزموونی خۆی كرد.
دان سبور یاریدەدەری سەرۆكی كۆمپانیای "سیكۆرسكی" ئەمەریكی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت "فرۆكەی دیفینت ئێس بی-١ وا دیزاین كراوە دوو ئەوەندەی فرۆكە كلاسیكییەكانی پێشووتر بفڕێت ، دوو ئەوەندە خێرا بیت ، ئەوە جگە لەوەی خەسڵەتەكانی فرۆكە هەلیكۆپتەرە كلاسیكییەكانی هەر پاراستووە" .
ئەو بەرپرسەی كۆمپانیای سكۆرسكی گوتوویەتی كە ئەو دیزاینە نوێیە وەك وەڵامدانەوەیەكە بۆ داخوازی دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا بۆ زیادكردنی خێرایی و ماوەی فرینی فرۆكە هەلیكۆپتەرەكان .
ئەو فرۆكە بەرئەنجامی كاری هاوبەشی هەردوو كۆمپانیای "سكۆرسكی و بۆینگی ئەمەریكییە ، چاوەڕێش دەكرێت لەساڵی ٢٠٣٠ بخریتە ناو خزمەتی سەربازی سوپای ئەمەریكاوە .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی