هۆكاری راستەقینەی نققومبوونی كەشتی تایتانیك ئاشكرادەكرێت

جیهان

24/03/2019‌ 2058 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كتێبێك، كە تازە بڵاوكراوەتەوە باس لە هۆكاری نقوومبوونی كەشتی تایتانیك دەكات و تێیدا ئاشكرایكردووە، نقوومبوونەكە بەهۆی جێبەجێكردنی ڕێسایەكەوە بووە، كە لە ناوەراستی سەدەی هەژدەوە بەسەر هەموو كەشتییەكاندا سەپێنراوە تا كەشتییەكان لە بەركەوتن دوور بخەنەوە .

بەپێی كتێبەكە، لەوكاتەوەی كەشتی بەناوبانگی تایتانیك  لەیەكەم گەشتی خۆیدا لەنێوان ساوزهامبتۆنەوە بەرەو  نیۆیۆرك لە ١٥ی نیسانی ١٩١٢ لە زەریای ئەتڵەسیدا نقووم بوو، بەردەوام مێژوونووسەكان هۆكاری ئەو رووداوەیان گەڕاندووەتەوە بۆ بەركەوتنی كەشتییەكە بە شاخێكی سەهۆڵین .

بەڵام رۆژنامەنووس سینان مۆلۆنی، كە ٣٠ ساڵە بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوە دەكات پێیوایە هۆكاری زیاتر لەپشت ئەو كارەساتەوەیە، بەجۆرێك پێیوایە نقوومبوونەكە بەهۆكارەكانی كەوتنەوەی ئاگر لەبەشی كۆگای خەڵووزی كەشتییەكەو كەمی سووتەمەنی و بڕیاری سووڕاندنی كەشتییەكە بەرەو لای راست تا بەر شاخە سەهۆڵینەكە نەكەون هەموو بەیەكەوە هۆكار بوون .

نووسەر لە كتێبە نوێكەیدا "تایتانیك.. بۆچی خۆخۆپیاكێشان روویدا ، بۆچی نقوم بوو" هەندێك زانیاری نوێ باس دەكات بۆ بڕیاری كەشتیوانی تایتانیك بەگۆڕینی ئاراستەی كەشتییەكە  تا بەر شاخە سەهۆڵینەكە نەكەوێت ، ئەوە یەكێك لەهۆكارە سەرەكییەكانی بۆ نقووم بوونی كەشتییەكە بووە .

نووسەر دەشڵێت: ئاگرێك لە كۆگای خەزنكردنی خەڵووزی كەشتییەكە كەوتووەتەوە ، ئەوەش وایكردووە زەرەرێكی زۆر بەو بەشەی كەشتییەكە بكەوێت، كە دواتر بەر شاخە سەهۆڵینەكە كەوت .

نووسەر هەروەها دەڵێت: ئەوەش كاتێك روویداوە، كە ڕێسایەكی دیار لای كەشتییەكان هەیە ئەگەر هات و كەشتییەكی تر بەرەو ڕووی هات ناچاریان دەكات، كە بەلای راستدا بسوڕینەوە بۆ ئەوەی خۆپیاكێشان درووست نەبێت .

بەڵام بە بۆچوونی نووسەر ئەو ڕێسایەی لە پەنجاكانی سەدەی هەژدە بەسەر كەشتییەكاندا سەپێنرا نەیتوانی چارەسەری خۆكێشان بە شاخە سەهۆڵینەكان بكات ، ئەوەش دوای ئەوەی تاقمی كەشتیوانی تایتانیك بڕیاریاندا ئەو ڕێسایە جیبەجێبكەن ، ئەوە بووە هۆی ئەوەی خۆیان بەشاخەكەدا بكێشن و كەشتییەكەی پێ نقووم بوو .

رەنگە ئەو رێسایە كاتێك بەسود بوایە ئەگەر هاتبا و شاخە سەهۆڵینەكە لەژێر ئاوەكە ئاشكرا بوایە ، بەڵام تیمی كەشتیوانی كەشتییەكە پێشبینییەكەیان بۆ رزگاركردنی كەشتییەكە راست دەرنەچوو ، ئەمەش وایكرد جێبەجێكردنی ڕێسای بادانەوەی كەشتی بۆلای راستی تەنێكی جێگیر  هۆكار بێت بۆ ئەو كۆتاییە كارەساتاویەی كەشتییەكە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی