یەكەم جوڵەی سوپای ئیسرائیل پاش قسەكانی ترامپ دەربارەی جۆلان

جیهان

24/03/2019‌ 1463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل یەكەم خۆئامادەكردنی شەڕكردنی لەرێزەكانیدا بەرزكردەوە لەرێگەی  یەكەم جۆڵاندن لە سنورەكانی باكوورییەوە،‌ ئەمەش  لەكاتی دان پێدانانی سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپەوە دێت بە سەروەری تەل ئەبیب بەسەر بەرزاییەكانی جۆلانی سوریای داگیركراو.

كەناڵی 13ی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، هێزەكانی سوپا بە هاوكاری لەگەڵ یەكەكانی پۆلیسدا ئامادەكارییان كردوە بۆ رووبەرووبونەوەی كاری توندوتیژی و ئەگەری خۆپیشاندان لە سەر سنوری باكور لەگەڵ سوریادا لەپاش راگەیاندنی ترامپ دەربارەی بەرزاییەكانی جۆلان.

كەناڵەكە روونیكردووەتەوە فەرماندەكانی سوپا قەناس بەدەستەكانیان بە درێژایی سنور لەگەڵ سوریادا بڵاوكردۆتەوەو فەرمانیان بە هێزەكانیان كردوە رێ و شوێنی ئەمنی توندو تۆڵ لە ناوچەكەدا بگرنە بەر، و ئەو هێزەی لەو ناوچەیەدا بڵاوەیان كردوە پێداویستەكانیان بۆ دابین كراوە بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران.

لەو بارەیەوە، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكیدا بەبێ ئەوەی باسی وردەكاریەكەی ئەم جوڵەیە بكات دەڵێ: ئێمە ئامادەین بۆ ئەگەری بەرپابوونی هەر ئالۆزییەك لە باكوری بەرزاییەكانی جۆلان.

ئەم ئامادەكاری و رێكارانەی سوپای ئیسرائیل دوای ئەوە دێت تائیفەی (درزی) لەبەشی داگیركراوی جۆلاندا نیازی خۆیان پیشانداوە بۆ رێكخستنی خۆپیشاندان لە شارۆچكەی مجدل شمس دژی دان پێدانانی ئەمەریكا لەكاتێكی نزیكدا بە سەروەری ئیسرائیل لەسەر بەرزاییەكان، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ خۆپیشاندانەكانی بەشی سوریا لەو ناوچەكەدا (باشوری پارێزگای قنیتەرە).

ئیسرائیل لەو بارەیەوە دەڵێت: نیوەی دانیشتوانی بەشی جۆلان كە هێزەكانی تەل ئەبیب دەستیان بەسەردا گرتوە یەهودین، بەلام نیوەی دووەمیان لە (بالدروز) رەگەزنامەی سورییان هەیە.

سەرۆكی ئەمەریكا پێنج شەممەی رابردوو رایگەیاند، كاتی ئەوە هاتوە دان بنرێ بەسەروەری تەواوی ئیسرائیل بەسەر بانی جۆلاندا كە لە جەنگی ساڵی  1967 ەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیر كراوە، ئەمەش پێچەوانەیە لەگەڵ سەرجەم بڕیارە نێودەوڵەتیەكان دەربارەی ئەم پرسە و لەلایەن هەریەك لە نەتەوە یەكگرتوەكان و یەكێتی ئەوروپا و كۆمكاری عەرەبی و روسیاوە بەرهەڵستكاری لێ كرا.

لەكاتی جەنگی یۆنیۆی 1967، ئیسرائیل نزیكەی 1200 كلم ی لە بانی جۆلانی سوری داگیركرد و لە ساڵی 1981 لە هەنگاوێكدا كە كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی دانی پێدا نەنا، بڕیاریدا بیكاتە سەر سنورەكەی، بەڵام تاكو ئێستا نزیكەی 510 كلم لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی سوریادایە.

سەرچاوە:RT.Arabic.com
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا