سوپای توركیا لەراگەیاندنی كۆتایی داعش لەلایەن ترامپەوە نیگەرانە

جیهان

24/03/2019‌ 2189 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای توركیا لەراگەیاندنی كۆتایی داعش لەلایەن دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكاوە نیگەرانە، كە ناوی ئەو سوپایەی بۆ شەڕی داعش نەهێناوە.

سوپای توركیا لەبەیاننامەیەك سوپای توركیا سەرەڕای راگەیاندنی نیگەرانییەكەی جەختیكردووەتەوە، كە ئەوان یەكێك بوون لەسوپاكانی جیهان راستەوخۆ شەڕی داعشیان كردووە.

سوپاكە راشیگەیاندووە، سوپای توركیا بۆ شەڕی داعش ئۆپەراسیۆنی "درع فرات"ی لە 24 ئۆگۆستی ساڵی 2016  دەستپێكردو ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكەش دوورخستنەوەی داعش بوو لەناوچە سنوورییەكانی سوریاو توركیا.

هەروەها رایگەیاندووە لە 24 فێبرایەری 2017 شاری بابیان لەباكووری سوریا كۆنتڕۆڵكردووەتەوە، كە لەژێر دەستی چەكدارانی داعشدا بووە.

دۆناڵد ترامپ شەوی رابردوو كۆتایی داعشی لەسوریا راگەیاندو بۆ ئەوەش سوپاسی ئەو هێزانەی كرد، شەڕی داعشیان لەو وڵاتە كردووە، بەتایبەتی شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە.

هـ ـ ح