سەرچاوەیەكی فەرەنسی شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی ئاشكرادەكات

عیراق

24/03/2019‌ 6171 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی فەرەنسی شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعشی بۆ ئاژانسەكانی وڵاتەكەی ئاشكراكردووە.

بەپێی ئاژانسە فەرەنسییەكان، كە لەسەرچاوەكە وەریانگرتووە، ئەبوبەكر بەغدادی‌و سەركردەكانی داعش، كە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داواكراون، لەرووبەرێكی زەویدان لەسوریا، كە رووبەرەكەی بەقەد رووبەڕی خاكی بەریتانیا دەبێت.

هەر بەپێی ئاژانسەكان، ئەو ناوچەیە ناوچەی جزیرەو بادییەی پێدەورێت، كە كۆمەڵێك ئەشكەوتی نهێنی تێدایەو ئەو سەركردانەی داعشیش خۆیان تێدا حەشارداوە.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی شەممە دواین پێگەی چەكدارانی داعش لەسوریا لەناوچەی باغۆز كۆنتڕۆڵكرایەوە، كە چەند ساڵێكە ئەو ناوچەیان لەژێر دەستدا بووە.

پێشتریش ئەمریكا، بڕی 25 ملیۆن دۆلاری وەك خەڵات تەرخانكردبوو، بۆ ئەو كەسەی ئەبوبەكر بەغدادی دەكوژێت، یان زانیاری لەسەری هەیە، كە ناوبراو ئێستا تەمەنی گەیشتووەتە 47 ساڵ.

هـ ـ ح