شارپرێس:
بێده‌نگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاست سه‌ركه‌وتنی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان به‌سه‌ر توندڕه‌وترین گروپی سه‌ده‌ی 21دا، شه‌پۆلێك ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تیی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێناوه.
نزیكه‌ی پێنج ساڵ پێش ئێستا ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی له‌عێراق‌و سوریا (داعش) به‌خێراییه‌كی به‌رچاو به‌شێكی زۆر له‌خاكی ئه‌و دو وڵاته‌ی خسته ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه، له‌وكاته‌دا سه‌خت بوو پێشبینی ئه‌وه بكرێت كورد ده‌توانێت شكست به‌هێزێكی له‌وشێوه‌یه بهێنێت، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئه‌و پێشبینیه بوه ڕاستیی‌و دوێنێ شه‌ممه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه تاكه هێزن تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش له‌شه‌ڕی چه‌كداریدان له‌گه‌ڵ داعش، كۆتایهاتنی ئه‌و گروپه‌یان له‌سوریا ڕاگه‌یاند.
پاش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی هه‌سه‌ده، سه‌ركرده‌ی ژماره‌یه‌ك وڵاتی زلهێز له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له‌هه‌سه‌ده كرد، دواتریش ئیمانوێل ماكرۆن به‌هه‌مانشێوه، به‌ڵام تا ئه‌م ساته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاست ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی هه‌سه‌ده بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
دوێنێ هه‌سه‌ده به مارشی ئه‌ی ڕه‌قیب سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعش له‌سوریا ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌و ڕووداوه گه‌وره‌یه هێشتا نه‌بوه‌ته جێگه‌ی هه‌ڵوێست لای حكومه‌تی هه‌رێم، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه، حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌ر توركیا كه له‌ئێستادا ده‌یه‌وێت هێرشبكاته سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، نایه‌وێت ڕۆڵی هه‌سه‌ده له‌كۆتایهێنان به‌داعش به‌رز بنرخێنێت.
زۆر لە رۆشنبیران و نوسەران و کەسایەتی داوایان له‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه، رۆژیک دیاری بکەن وەک رۆژی فه‌رمی و ناساندنی ٢١ هەزار برینداری ئەو شەره، كه لە رۆژئاوا لە کوردستان نزیکەی ٤ هەزار بریندار هەیە.
به‌هۆی ڕزگاركردنی باغۆز‌و كۆتایهێنان به‌داعش له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه، ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت‌و منداڵی ئێزیدی دۆزرانه‌وه‌و ڕزگاركران، كه داعش له‌شه‌نگاله‌وه بۆ سوریای گواستبوونه‌وه‌و حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕابردوودا هیچ هه‌وڵێكی بۆ ڕزگاركردنیان نه‌دابوو.
هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی تا ئێستا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له‌هه‌سه‌ده نه‌كردووه، به‌ڵام قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "چ شانازییەکی گەورەیە کە گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستی جیهان، لەسەر دەستی کورد و ھاوپەیمانەکانیکۆتایی پێهێنرا".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌شڵێت:"حەقە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەمەودواش بەردەوامبن لە یارمەتیدانی کورد، هەروەها دەبێت ئاگاداربین کە هەرچەندە داعش خاکی بە دەست نەماوە بەڵام هێشتا مەترسییە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری، ئەم سەرکەوتنە لە هەموو گەلی کورد پیرۆز دەکەم و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدەکانمان، سڵاو بۆ پێشمەرگە و شەڕڤانە ئازا و گیان لەسەردەستەکانی کورد".
ڕ . ج