شارپرێس:
ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ واشنتۆن، ئه‌مجاره به‌شێوازێكی نوێ‌و به‌هاوكاری سێ وڵاتی دیكه هێرشبكاته سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.
دوای ڕاگه‌یاتدنی كۆتایهێنان به داعش له‌سوریا له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، توركیا خۆی بۆ پلانێكی نوێ بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ئاماده‌كردووه، به‌ڵام ئه‌مجاره توركیا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ڕوسیا، ئێران‌و سوریاوه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بگاته ڕێككه‌وتن، ئه‌وه‌ش واشنتۆنی توڕه‌كردووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، ئه‌مریكا به‌فه‌رمی هۆشداریداوه‌ته توركیا كه ئاسمانی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له‌ژێر كۆنتڕۆڵی واشنتۆندایه، ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی له‌سوریا داوه، به‌ڵام ئاسمانی ناوچه‌كه تا ماوه‌یه‌كی دورتر له‌ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیدا ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده توركیا هێزی گه‌وره‌ی بردوه‌ته سنوره‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سوریا‌و ده‌یه‌وێت هێرشبكاته سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، به‌ڵام تا ئه‌م ساته ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئه‌نقه‌ره هه‌ڵنه‌كردووه، بۆیه توركیا ته‌نیا خه‌رجی ئه‌و هێزه‌ی بۆ ماوه‌ته‌وه كه بردوویه‌تیه سه‌ر سنور، هاوكات پێناچێت خواستی ئاك پارتی بێته دێته كه ده‌یه‌وێت به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، هێرشبكاته سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات‌و ئه‌وه وه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنێت.
ڕ . ج