شارپرێس:
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌دات، هاوكات گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
به‌در زیادی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی سائیروون له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، په‌رله‌مان گه‌شتكردن له‌نه‌وفه‌ل عاكوب، پارێزگاری نه‌ینه‌وا قه‌ده‌غه‌ده‌كات‌و له‌دانیشتنێكی په‌رله‌مانیشدا ده‌نگ له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌درێت.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، به‌ته‌نیا پارێزگار لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، چه‌ند كه‌سێك له‌و ڕووداوه‌ه تێوه‌گلاون كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بیه جدید له‌باره‌ی دورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا بڵاویكرده‌وه، كۆده‌نگییه‌ك له‌نێو لایه‌نه سوننه‌كاندا دروستبووه كه نه‌وفه‌ل عاكوب له‌پۆسته‌كه‌ی دوربخرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌باره‌ی دورخستنه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، ئه‌و بابه‌ته‌ی خستوه‌ته به‌رده‌ست عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق‌و له‌ئێستادا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ناوبراوه.
ر . ج