شارپرێس:
كۆشكی سپی ئه‌مریكا ده‌ڵێ، له‌میانی ڕزگاركردنی باغۆز‌و كۆتایهێنان به‌داعش له‌سوریا، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سه‌دان چه‌كداری داعشی بیانیان ده‌ستگیركردووه.
كۆشكی سپی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیكركردووه، كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی 40 وڵاتی جیاوازن.
دوێنێ شه‌ممه هه‌سه‌ده به‌فه‌رمی شكستپێهێنانی داعشی له‌سوریا ڕاگه‌یاند، ئه‌ویش دوای كۆنتڕۆڵكردنی دوا پێگه‌ی ئه‌و گروپه له‌باغۆز.
پێشتر ئه‌مریكا به‌فه‌رمی داوای له‌وڵاتانی ئه‌وروپا‌و جیهان كرد، ئه‌و هاولاتیانه‌یان كه چونه‌ته ڕیزه‌كانی داعشه‌وه‌و ئێستا له‌ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده‌ن، به‌رنه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان‌و له‌وێ دادگاییان بكه‌ن، تا ئێستاش ته‌نیا عێراق به‌ده‌م داواكه‌ی ئه‌مریكاوه چووه.
ڕ . ج