پارتی‌و یه‌كێتی: ده‌ستمان به‌گفتوگۆی جدی‌و به‌رهه‌مدار كردووه‌

کوردستان

24/03/2019‌ 964 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌‌و ڕایانگه‌یاند، "دەستمان بە گفتوگۆی جدی و بەرهەمدار کردووە لە چوارچێوەی رێککەوتنی سیاسی کە لەنێوان هەردوولا ئیمزا کرا".

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كێتی‌و پارتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ڕایانگه‌یاند، "هەروەکو لە کۆبوونەوەی رابردوودا رامانگەیاندبوو؛ دەستمان بە گفتوگۆی جدی و بەرهەمدار کردووە لە چوارچێوەی رێککەوتنی سیاسی کە لەنێوان هەردوولا ئیمزا کرا. ئەمڕۆش لە وردەکاریی کاری هاوبەش هەنگاوی باش نران و، بڕیاردا لەم هەفەتەیەدا کۆبوونەوەی دیکە ئەنجامبدرێت، هەردوولا ئامادەکاری بکەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی دانووستاندن و گەیشتن بە رێککەوتن".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، "هەنگاوی باشمان نا و بڕیارمان دا لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی دیکە ئەنجامبدرێن".

 

ر. ج