كودەتا بەسەر كابینەكەی دەكرێت.. كۆتایی تریزا مای نزیكبووەتەوە

جیهان

24/03/2019‌ 1221 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناڕەزاییەكان لەسەر تریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا زیاتر بوون، رەنگە لەپۆستەكەی دووربكەوێتەوە.

بەپێی رۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانی ناڕازاییەكان بەشێوەیەكە، رەنگە كودەتایەك بەسەر كابینەكەی تریزا مای سەرۆك وەزیران بكرێت، ئەویش لەناو ئەنجوومەنی وەزیران‌و پەرلەمانی بەریتانی.

رۆژنامەكە بەپشتبەست بەهەندێك گفتوگۆی 11 وەزیری كابینەكەی تریزا مای بەستووە، كە دەیانەوێت سەرۆك وەزیران لەپۆستەكەی دووربخەنەوە، 

رۆژنامەكە بەبێ‌ ناوهێنانی لەزاری وەزیرێك ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، كە كۆتایی تریزا مای نزیكبووەتەوەو لە 10 رۆژی داهاتوو لەپۆستەكەی دووردەخرێتەوە.

بڕیارە رۆژی سێ‌ شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی بەرتانی كۆببێتەوەو هەوڵەكە بۆ دوورخستنەوەی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو كەسێك بەكاتی لەشوێنەكەی دابنرێت.

ناڕازاییەكان لەسەر مای پەیوەندی بەوەوە هەیە، تائێستا سەركەوتوو نەبووە لەرێككەوتنی بەریتانیا بۆ دەرچوون لەیەكێتی ئەوروپا، كە ئەوە نیگەرانی دروست كردووە.

وەرگێڕان: یاسن نادر